AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ١٥:٤٣

لە دۆخی شڵەژاوی ناوچەکەدا؛

سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق

سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق

بڕیارە سبەی یەکشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق ڕاگەیاندووە، سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران ده‌گاته‌ عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە بازنەی شەڕ فراوان نابێت.
سبەی نیوەڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە بەغدا و لە میانی سەردانەکەیدا کە چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، چاوی بە فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەی، د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌وێت.

News ID 52202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha